کەرکووک.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی ژمارەیەک کەمدەرامەت دەکات
ڕۆژی یەکشەممە 13/8/2017، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە مەبەستی پشتیوانیکردنی باری ئابووریی خێزانەکان، ھاوکاریی خۆراکییان بەسەر 495 کەمدەرامەتی پارێزگای کەرکووکدا دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕۆژانە لە ھەموو سێکتەرەکانی کارکردنیدا چالاکیی ھەمەجۆر بەڕێوە دەبات، تەنیا لە مانگی تەممووزدا، 463 چالاکیی جۆراوجۆری لە سەرجەم سێکتەرەکانی کارکردنیدا بەڕێوە بردووە، لەو چالاکییانەدا 63 ھەزار و 161 خێزان سوودمەند بوونە.
باسنيوز
