گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی: ھەندێک لە خاڵەکانی گۆڕان شیاوی گفتوگۆکردنن
محەمەد عەلی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حزبەکەی خەریکی تاوتوێکردنی خاڵەکانی گۆڕانە، هەرچەندە ”بە دڵی پارتی نەبوو“.
محەمەد عەلی هەروەها رایگەیاند، کە ”هەندێک لە خاڵەکانی گۆڕان“ شایانی ئەوەن گفتوگۆ و دانوستاندنیان لەسەر بکرێن، بۆیە ”دەبێ وەڵامی بدرێتەوە“.
گوتەبـیژی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش دا، کە پارتی مەرجەکانی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان هەڵگرتووە و ناشکرێ گۆڕان مەرج بەسەر پارتیدا بسەپێنێت.
رۆژی 12\8\2017، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆ بووەوە، دواتر لە بەیاننامەیەکدا، بە چەند خاڵێک وەڵامی پێشنیازی پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانیان دایەوە.
باسنیوز
