ئەندامێکی جڤاتی گشتی: ئەگەر ڕیفراندۆم لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت جەماعەتی (نەخێر) برەویان نامێنێت

 ئەندامێکی جڤاتی گشتی: ئەگەر ڕیفراندۆم لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت جەماعەتی (نەخێر) برەویان نامێنێت
ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات کە گۆڕان هیچ نەخێرێک بۆ ڕیفراندۆم ناکات، چونکە ئەوە بڕیاری حزبە و تا ئەوان بڕیار نەدەن ناکەونە ژێر کاریگەریی هیچ هێزێکەوە.

کەنعان ئیسماعیل، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان، لەمبارەوە گوتی: "ئەگەر بێت و پرسی ریفراندۆم لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت، جەماعەتی نەخێر رەواجیان نامێنێت و پەشیمان دەبنەوە لەوەی هەڵیان بژاردووە، چونکە دەبێت باش لەوە دڵنیا بن گۆڕان نە بە فشاری ئەوان و نە بەو هێرشە ڕاگەیاندنەیان ناچێتە ژێرباری هیچ بڕیارێک لەو بارەوە ئەوەشی کراوە هیچ لە پرسەکە ناگۆڕێت، چونکە ئەمە پرسێکە دەبێ لە پەرلەمانەوە هێزە سیاسییەکان بریاری لەبارەوە بدەن".

ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستە ڕوو: "بزووتنەوەی گۆڕان تا ئێستا خۆی بۆ ئەو پرسە یەکلا نەکردوەتەوە و چاوەڕوانی پرسی گفتوگۆ و کاراکردنەوەی پەرلەمانن".










باسنیوز
Top