ئەندامێکی شاندی ریفراندۆم بۆ بەغدا: لەگەڵ باڵیۆزخانەکانی وڵاتانیش کۆ دەبینەوە
ماجید عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم و ئەندامی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، راگەیاند، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 14\8\2017 شاندەکە سەردانی شاری بەغدا دەکات.
ماجید عوسمان ھەروەھا رایگەیاند، کە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیان، کۆبوونەوە لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت و دواتریش لەگەڵ ھەریەکە لە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر، عەمار حەکیمی سەرۆکی رەوتی حیکمە، سەلیم جبووریی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ دەبنەوە.
ئەو ئەندامەی شاندی باڵای ئەنجومەنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ھەروەھا رایگەیاند، کە شاندەکە سەدانی باڵیۆزخانەی وڵاتانی جیھانیش لە بەغدا دەکەن و ”بە روونی پێیان دەڵێین دەمانەوێت ڕیفراندۆم ئەنجام بدەین و چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین“.
باسنيوز
