سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: دەبێ کورد سەربەخۆ بێت
بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی رۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست)، کە لەسەر زاری سەرچاوەیەک گواستوویەتییەوە، بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی پێیجشەممەی ڕابردوو لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ 33 کۆنگرێسمانی ئەمریکی سەر بە پارتی کۆمارییەکان، ”ھەڵوێستی ئەرێنی“ لە ھەمبەر ریفراندۆم و دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ڕاگەیاندووە.
ناتانیاھۆ ھەروەھا بە کۆنگرێسمانە ئەمریکییەکانی گوتووە، کە کورد گەلێکی بوێرە و ھاوپەیمانی وڵاتانی ڕۆژئاوایە. ھەروھا جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە بەھاکانی گەلی کوردستان ھەمان بەھا باڵاکانی گەلی ئیسرائیلە.
پێشتریش لە ساڵی 2014 ناتانیاهۆ لە وتارێکیدا ڕایگەیاندبوو، کە پێویستە ئیسرائیل پشتگیری خولیای کوردەکان بۆ سەربەخۆیی بکات.
باسنيوز
