680 پشك بۆ حاجییانى كوردستان زیاد ده‌كرێت
سه‌رۆكى تیمى ڕاگه‌یاندنى حاجییانى كوردستان له شارى مه‌ككه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مڕۆ ڕه‌زامه‌ندى نیشاندراوه له‌سه‌ر زیادكردنى 680 پشك بۆ حاجییانى كوردستان و هه‌ركه‌سێك ئاره‌زوومه‌نده فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بدات ده‌توانێت تا سبه‌ی سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى كوردستان بكات.
نه‌به‌ز ئیسماعیل سه‌رۆكى تیمى ڕاگه‌یاندنى حاجییانى كوردستان له شارى مه‌ككه، ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 13/8/2017 ڕه‌زامه‌ندى نیشاندراوه له‌سه‌ر زیادكردنى بڕى 680 پشك بۆ حاجییانى كوردستان له ده‌ره‌وه‌ى به‌شه فه‌رمییه‌كه‌ى كوردستان و هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بدات ده‌توانێت تا سبه‌ی سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى كوردستان بكات بۆ ڕاییكردنى كاره‌كانى".
گوتیشی "بڕى تێچووى هه‌ریه‌كه له‌م پشكانه 6 هه‌زار دۆلاره".
به‌پێى ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى كوردستان، كه وێنه‌یه‌كى نێردراوه "هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى هه‌یه ده‌توانێت له ئێستاوه تا كاتژمێر 12 ى نیوه‌ڕۆى سبه‌ی 14/8/2017 پاسپۆرته‌كانیان بهێنن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى كوردستان و هه‌ر پاسپۆرتێكیش به‌روارى به‌سه‌رچوونى 1/2/2018 بێت وه‌رناگیرێت".
له ئاگادارییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه هاووڵاتیانى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌توانن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى حه‌ج و عومره‌ى سلێمانى ناوى خۆیان تۆماربكه‌ن.
bas news-
