خورماتوو.. ناسنامەی ئەو تەرمەی دۆزرایەوە ئاشکرا بوو

خورماتوو.. ناسنامەی ئەو تەرمەی دۆزرایەوە ئاشکرا بوو
دوای ئەوەی رۆژی ھەینی تەرمێک لە شارەدێی لەیلان دۆزرایەوە و ناسنامەی دیار نەبوو، ئەمڕۆ دووشەممە، پزیشکی توێکاری ناسنامەی تەرمەکەی ئاشکرا کرد.



محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، راگەیاند: "ئێوارەی ھەینی کاتژمێر 4:00 تەرمێک نەناسراو لە گوندی وجاغی سەر بە شارەدێی لەیلان و تەنیا مۆبایلێکی لا بوو، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاریی شاری کەرکووک کرا".



بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 13/8/2017 لەلایەن چوار پزیشکی دادوەرییەوە لە نەخوشخانەی ئازادی فیرکاریی کەرکووک، ناسنامەی ئەو تەرمە ئاشکرا کرا کە ناوی تەھا جومعە کەریم محمدە، لە رێککەوتی 6/8/2017 بێسەروشوین کرا".
bas news-
Top