بەرپرسێکی فەرەنسی داوا لە کورد دەکات ریفراندۆم دوانەخەن
دكتۆر تیسۆت فریدیریک کۆنسوڵی پێشووی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر)، داوا لە گەلی کوردستان دەکات پرۆسەی ریفراندۆم لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدەن و دواینەخەن.
ئەم داوای دكتۆر فریدریك لە كاتێكدایە كە چەند وڵاتێكی زلهێزی جیهان و ناوچەكە داوای دواخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن، بەڵام سەركردایەتی سیاسیی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر ئەنجامدانی لە ٢٥ی ئەیلوولی داهاتوودا.
bas news-
