سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پشتیوانی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی راگەیاند
ئەمڕۆ یەكشەممە سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان راگەیاند و گوتی ئەوانەی داوای دواخستنیشی دەكەن، ئامانجیان ئەوەیە كورد نەگات به سه‌ربه‌خۆیی.
زیا پەترۆس سڵێوە سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە راگەیاندراوێكدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئاشكرا كرد و ڕەخنەی لەو لایەنانەش گرت كە داوای دواخستنی دەكەن.
سڵێوە گوتی "به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌وه بگوترێ كه ڕیفراندۆم مافێكی ئاسایی هاووڵاتییه و باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ پاساوێك هه‌بێت بۆ دواخستنی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، پێش چه‌ند ساڵێك ده‌یانگوت باسكردن له ڕیفراندۆم ته‌نها قسه‌یه و بۆ موزایه‌ده‌یه و ئه‌جێندای سیاسی له دواوه‌یه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه ئاماده‌كاری بۆ كراوه و بڕیاری بۆ دراوه، داوای دواخستنی ده‌كه‌ن یان ده‌ڵێن كاتی نییه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌دیل هه‌بێت".
سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە كوردستان پێوایە "داوای دواخستنی ریفراندۆم یه‌ك ئامانجی هه‌یه، ئه‌ویش درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانه بۆ نه‌گه‌یشتن به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و بڕیاردان له مافی چاره‌نووس، بۆیه پشتگیری له بریاری ریفراندۆم ده‌كه‌ین".
ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی داهاتوو ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و شار و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجام دەدرێت.
bas news-
