هێزه‌كانى سه‌ر به (په‌كه‌كه) به‌رپرسێكى كوردیان له كوردستانى ڕۆژئاوا ده‌ستگیر كرد
هێزه‌كانى ئاسایشی سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)، شه‌وى ڕابردوو له كوردستانى ڕۆژئاوا، بهرپرسێكىی ناوچه‌یی پارتی دیموكراتی كوردستانى سووریایان له شارى كهركی لهكى له نزیك قامیشلۆ، ده‌ستگیر كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانیى كورد له سووریا، ڕاگه‌یاند: "هێزێكى ئه‌منی سه‌ر به (په‌كه‌كه) هه‌ستان به ده‌ستگیركردنى (جونه‌ید سه‌ید مه‌جید) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوچه‌یی پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى سووریا له نزیك قامیشلۆ و دواتر به‌ره‌و شوێنێكى نادیاریان برد".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه به‌رپرسه كورده‌كه له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له پرسه‌یه‌ك له گوندى ته‌ل دار له ڕیف دیریك، ده‌ستگیر كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه داواى كرد ناوى بڵاو نه‌كرێته‌وه، گوتیشی: "ئامانج له‌و هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنانه كه هێزه‌كانى (په‌كه‌كه) پێی هه‌ڵده‌ستن، بۆ سنوورداركردنى چالاكییه‌كانى كادر و سه‌ركرده‌كانى سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورده".
جێی باسه، هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه، له ماوه‌ى ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆرى له كادر و فه‌رمانده‌كانى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورد له سووریا له ناوچه‌كه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیان، ده‌ستگیر كردووه.
bas news-
