ڕۆشنبیرانی هه‌ڵه‌بجه: قه‌ڵه‌م ده‌خه‌ینه خزمه‌تی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان
شاعیر و ڕۆژنامه‌نووس (ئاری عه‌بدوله‌تیف) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ته‌واوی شۆڕشه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌مان بووه، له ئێسته‌شدا هه‌لی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوه‌ته پێشه‌وه"، لەبەر ئەوەشە کەئەم رۆژنامەنووسە به هه‌موو توانایه‌وه پشتگیری ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دەکات.
سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان له ئێسته‌دا كار بۆ ڕیفراندۆم و به ده‌ستهێنانی مافی ده‌وڵه‌تی كوردستان دەکەن، ئەو شاعیر و رۆژنامەنووسە دەڵێت، "له لایه‌ن دووژمنانمانه‌وه مافەکانمان لێ زه‌وت كراون، بۆیه پێویسته شوناسی ده‌وڵه‌ت بۆ تاكی كورد بگه‌ڕێندرێته‌وه".
ڕۆژنامه‌نووسه‌کە، ئاماژە بەوە دەدات، کە دەوڵەت بوون كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ گەلی کوردستان ده‌بێت، "پرسی ده‌وڵه‌ت هه‌ندێك كه‌س په‌ی پێنابات و واتاکەی نازانێت، كه ده‌وڵه‌تت هه‌بوو حه‌سانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵكردنی ئاڵا و وه‌رگرتنی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیت ده‌بێت".
ئه‌وشاعیره دیاره‌ی هه‌ڵه‌بجەی شەهید نایشارێتەوە کە ڕه‌خنەی له‌سه‌ر چۆنییەتی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، به‌ڵام له پرسی چاره‌نووسسازی ڕێفراندۆم، ده‌نگی بە (به‌ڵێ) ده‌بێت، "بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، خامه‌م له بابه‌تی میدیا و ئه‌ده‌ب شیعر و كۆشانه‌كانم، ده‌كه‌مه مه‌ڵۆیەك بۆ سه‌رخستنی پرۆسەکە و هاندانی جه‌ماوه‌ر بە (به‌ڵێ) بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی".
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس (شه‌فیق بانیشاری)یش بە پێویستی دەزانێت، کە ڕاگه‌یاندن و ڕاگه‌یاندنكارانی كوردستان له‌م پڕۆسه نیشتیمانیه، ده‌ورێكی نیشتیمانی و ئەرێنی ببینن، گوتی، "دەبێت ئامانجی كاری میدیاکاران بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ڕێفراندۆم بێت، ئەویش له ڕێگه‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌كانیانه‌وه، كه له چوارچێوەی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانه‌كه‌ماندا بشكێته‌وه".
ئەو به شانازییه‌وه ده‌ڵێت، "کە له ڕێگه‌ی قەڵه‌مەکە‌ی ده‌ستی، توانای ده‌خاتە خزمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاونیشتیمانیان، كه ئه‌وه‌ش بە ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی دەزانێت، "لە پێناو گه‌له‌كه‌م، له‌م پڕۆسه مێژووییه‌دا، منه‌ت نییه توانای خۆمی بۆ بخەمە گەڕ تا بە مافی رەوای خۆی بگات".
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه بە سەرسوڕمانەوە گوتی، "ناكرێت ڕاگه‌یاندنێك له‌سه‌ر خاكی كوردستان بێت و دژی پڕۆسه‌ی ڕێفراندۆم بێت، كه له (100)ساڵی ڕابردوودا ده‌رفه‌تی زێڕینی وه‌ها بۆ گەلەکەمان نه‌هاتوه‌ته پێشه‌وه".
رێکەوتی 7-6-20017 له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان 16 حزبی كوردستانی بڕیاریاندا ڕۆژی 25ی ئه‌یلول دیاریكرا به ڕۆژی ڕێفراندرمی سه‌ربه‌خۆیی.
kdp-
