منداڵێکی دیکەی ئێزدی ڕزگار کرا
(عیدان شێخ کالۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''منداڵەکە، بە ناوی (ب.م.م)، خەڵکی گوندی تلبەناتی کۆنە و لە چنگی چەکدارانی داعش ڕزگار بووە، تەمەنی هەشت ساڵە، کاتێک کەوتبووە دەستی داعش تەمەنی ٥ ساڵ بوو، ئێستا ڕزگار کراوە.''
(عیدان شێخ کالۆ) ئەوەیشی گوت: ''ئێستا منداڵەکە لە جێگایەکی ئارامە و دەیگەیەننە دەست کەسوکارەکەی.''
(شێخ کالۆ) گوتیشی: ''تا ئێستا ژمارەی ڕزگاربووانی دەستی داعش لە ٣ هەزار کەس تێپەڕیوە و زیاتر لە ٣ هەزار کەسیش لە دەستی چەکدارانی داعشدان.''
kdp-
