سه‌ڵاحەدین ده‌میرتاش پێشوازی له هاوپه‌یمانی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په ده‌كات
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست میدیاكانی توركیا، جه‌هه‌په و هه‌ده‌په به‌نیازن به یه‌كه‌وه هاوپهیمانییهتێك دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2019 یه‌ك كاندیدیان هه‌بێت، نه‌ك وه‌كو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2014 جه‌هه‌په كاندیدێك و هه‌ده‌په‌یش كاندیدێك، هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشیش پشتگیری له‌و هه‌وڵه ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردوو سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه هه‌ده‌په زۆری پێباشه له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌دا رێككه‌وتن ئه‌نجام بدات و بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیش به یه‌كه‌وه یه‌ك كاندیدیان هه‌بێت.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی هه‌ده‌په، نامه‌یه‌كی بۆ هه‌ده‌په ناردووه و له‌و نامه‌یه‌دا داوایان لێ ده‌كات كه ئه‌و رازییه به‌و هه‌وڵه و پێویسته له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌دا ببن به هاوپه‌یمان.
له شاری وان ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په ئێشكگریان له‌پێناو عه‌داله‌ت و ویژداندا ده‌ستپێكردووه و به هه‌زاران كه‌سیش به‌شداره له‌گه‌ڵیان. له‌زگین بۆتان ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له‌ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌رێكی زۆردا نامه‌یه‌كی ده‌میرتاشی خوێنده‌وه.
ده‌میرتاش هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، ئاكپارتی ترساوه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ده‌په و جه‌هه‌په هاوپه‌یمانی دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ها ترساوه ئه‌گه‌ر توركیا بچێته هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام بدرێت، هه‌ده‌په و جه‌هه‌په یه‌ك كاندیدیان هه‌بێت، بۆیه سه‌ركرده‌كانی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستگیر كردووه.
له‌و نامه‌یه‌دا ده‌میرتاش پێیوایه خۆی و هاوڕێكانی بۆیه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی زیندانی كراون، تا رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په یه‌ك كاندیدیان هه‌بێت بۆ ركابه‌ری ئه‌ردۆگان.
باسنيوز
