ئومێد خۆشناو: باشترین ڕێگای بەردەممان یەکڕیزی و تێکگەیشتنی ھاوبەشە
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: "پەرلەمان کارابێ و نەبێ، ڕیفراندۆم ھەر دەکرێت، جا ئەوانەی دەیانەوێ پەرلەمان کارا نەبێتەوە، تا ڕیفراندۆم نەکرێ، با دڵنیابن ھەر دەکرێت".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، ئەوەشی روون کردەوە: "ئەوانەی دەیانەوێت، پەرلەمان کارابێت، تاڕێگری پێ بکرێت بۆ ئەوەی ڕیفراندۆم نەکرێت، ئەوا ریفراندۆم ھەر دەکرێت".
ئاشکراشی کرد: "بۆیە باشترین ڕێگای بەردەممان، یەکڕیزی، تەبای و تێکگەیشتنی ھاوبەشە، چیتر پێویست ناکات ئاوڕ لە ڕابردوو بدەینەوە،با ڕوانینمان بۆ ئایندەبێت".
باسنیوز
