گوتەبێژی پارتی: دوای دیراسەکردن و ھەڵسەنگاندن وەڵامی گۆڕان دەدەینەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 13/8/2017 مەحموود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە: "لە ڕێگای دەزگاکانی راگەیاندنەوە لە ناوەرۆکی ڕاگەیێندراوەکەی گۆڕان ئاگادار بووین، ھەڵبەتە دوای دیراسەکردن و ھەڵسەنگاندنی راگەیێندراوەکەیان، بەو شێوەیەی کە بە بەرژەوەندی زانرا، وەڵاممان دەبێ و خەڵکی کوردستانی لێ ئاگادار دەکەینەوە".
دوێنێ شەممە 12/8/2017، بزووتنەوەی گۆڕان لە دووتوێی ڕاگەیێندراوێکدا، ڕای خۆیان لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان و ھەروەھا ئەنجامدانی ڕافراندۆم بڵاو کردەوە.
باسنيوز
