وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری بەرزكردنەوەی پلەی كۆمەڵێك ئەفسەر جێبەجێ دەکات
ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "بەپێی ئەو سیستەمەی لە وەزارەتی ناوخۆدا كاری پێ دەكرێت، بۆ بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەران جا بە پلەبەندی بێت، یان بە ڕووتبە، ئەمڕۆ یەكشەممە 13.8.2017 ئەو بڕیارەی كە لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە بۆ بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرەكان دەرچووبوو، چووە بواری جێبەجێكردنەوە".
بە گوێرەی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ 805 ئەفسەر لە پلە جیاوازەكاندا پلەیان بەرز كراوەتەوە، ئەوانەش لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانن.
باسنیوز
