سلێمانی.. پانێڵێک بۆ ڕیفراندۆم سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٣/٨/٢٠١٧ ناوەندی سەربەخۆی کوردستان، پانێڵێکی بۆ ھەریەک لە نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، حزبی کۆمەنیستی کرێکاری کوردستان، بەمەبەستی دیالۆگی لایەنەکان دەربارەی ڕیفراندۆم، سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەت لە کوردستان ئەنجام دەدات.
بورھان عەبدولڕەحمان، نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند: "ریفراندۆم بە پرسێکی نیشتمانیی گرنگ دەزانین، ھەڵوێستی یەکێتی بۆ ئەو پرسە ڕوونە، ئێمە ھەر لەسەرەتایی دامەزراندی حیزبەکەمانەوە، ئەمانجی سەرەکیمان دامەزراندی دەوڵەتی کوردی بووە".
نوێنەرەکەی یەکێتی لە پانێڵەکەی ناوەندی سەربەخۆی کوردستان، ئەوەشی روون کردەوە: "ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری بەشێک لە حزبە کوردستانییەکان بەشێوەیەکی چڕ و پڕ باسی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان دەکەین".
باسنیوز
