سلێمانی.. ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر گرانبوونی نرخ کۆ دەبێتەوە

 سلێمانی.. ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر گرانبوونی نرخ کۆ دەبێتەوە
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رۆژی سێشەممە، 39یەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و دەنگیش لەسەر پڕۆژەی رێخستن، دانان ‌و بەکارھێنانی کامێرای چاودێری دەدات.

رەسوڵ عەبدولڵا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشممە 13/8/2017،ڕایگەیاند: "بڕیارە رۆژی سێشەممە 15/8/2017 لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن، 39یەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوە بچێت، کە لە تەوەرەی یەکەمدا، میوانداریی سەرۆک ‌و ئەندامانی ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێژە، جۆری ھاوردە و نرخی خواردەمەنی دەکرێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستە روو: "ھاوکات بەشی دووەمی کۆبوونەوەکە دەنگدان دەبێت لەسەر پڕۆژەی ڕێخستن، دانان ‌و بەکارھێنانی کامێرای چاودێری لە شوێنە گشتییەکان".










باسنیوز
Top