پێشمەرگە هێرشێکی داعش لە باشووری کەرکووک تێک دەشکێنێت

 پێشمەرگە هێرشێکی داعش لە باشووری کەرکووک تێک دەشکێنێت
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە باشووری کەرکووک هێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تک دەشکێنن.

نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 13\8\2017، چەکدارانی داعش هێرشێکی فراوانیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە گوندەکانی ئەلبومحەمەد و تەلحەمە لە باشووری شارۆچکەی داقووق.

هێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە هێرشەکەی داعش تێک بشکێنن و گورزێکی کەمەرشکێنیان لە چەکدارانی ئەو رێکخراوە داوە.

داقووق شارۆچکەیەکی کوردستانییە لە سنووری پارێزگای کەرکووک و دەکەوێتە دووریی 40 لە باشووری کەرکووک، دانیشتووانەکەیجگە لە کورد، لە نەتەوەکانی تورکمان و عەرەبیش پێک دێت.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.











باسنيوز
Top