حكوومه‌ت نرخ بۆ خۆراكه‌كان دیارى ده‌كات
ئه‌نوه‌ر كه‌مال، كارگێڕی لێژنه‌ى پشكنین و چاودێرى بازاڕ له قایمقامییه‌تى ناوه‌ندى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: له چوارچێوه‌ى كار و چالاكییه‌كانیان، كاره‌كانیان له بازاڕدا چڕتر كردووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌لایه‌ن نوێنه‌رى چاودێرى بازرگانییه‌وه كه له ناو لێژنه‌كه‌دایه، لیستێك به ناوى ئه‌و كه‌لوپه‌له خۆراكیانه پێكهێنراوه كه نرخه‌كانیان جێگیره".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه له‌ڕێگه‌ى ئه‌و لیسته‌وه نرخى هه‌ر ماده‌یه‌كى خۆراكیى دیارى ده‌كرێت: "ئه‌گه‌ر 250 دیناریشیان بۆ زیاد بكرێت، ئه‌وا به داخستنى شوێنه‌كه سزاى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌درێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌و شوێنانه‌ى كه مۆڵه‌تى ته‌ندروستیان نییه، یان ڕێنماییه‌كانى ته‌ندروستى جێبه‌جێناكه‌ن، سزا ده‌درێن به داخستنى شوێنه‌كه و پێبژاردنیشیان پێ ده‌كریت".
باسنيوز
