سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ، دكتۆر عەرەفات ستونی: به‌رپرسانى عێراق له ترسى له‌ده‌ستدانى پێگه‌كانیان سه‌ردانى ئێران ده‌كه‌ن
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند "به‌م دواییانه به‌شێكى زۆرى به‌رپرسانى عێراق له پێگه جیاوازه‌كان سه‌ردانى ئێرانیان كردووه، هۆكارى سه‌ردانه‌كانیشیان زیاتر په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقه‌وه هه‌یه، چونكه ترسى له‌ده‌ستدانى پێگه‌كانیان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئێران كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌بێت".
ڕوونیشى كرده‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقدا ڕكابه‌رى له نێوان نورى مالیكى و حه‌یده‌ر عه‌بادیدا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جیاوازه ئه‌وه‌یه كه عه‌بادى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا باشه، بۆیه ئێران پاڵپشتى لێ ناكات، هه‌روه‌ها مالیكى و ده‌وڵه‌تى یاسا و میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى كراون و پاڵپشتى لێ ده‌كرێت.
پێشتر میدیاكانى ئێران بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/8/2017 قاسم ئه‌عره‌جى، وه‌زیرى ناوخۆی عێراق سه‌ردانى تارانى پایته‌ختى ئێران ده‌كات، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد "سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ناوخۆیی عێراق وه‌ك سه‌ردانێكى ئاسایی ده‌بینێت".
باس‌نیوز
