بەهۆی تۆپبارانی ئێران لە حاجی ئۆمەران 2 كەس برینداربوون
كەریم رەمەزان یەكێك لە كۆچەرەكانی دەڤەری باڵەكایەتی راگەیاند كە بەهۆی چڕی تۆپبارانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە دوو لە هاووڵاتیان بە ناوەكانی شەریڤان مام شێخ تەمەن 22 ساڵ و بێستان بژار تەمەن 14 ساڵە بریندار بوون و بۆ چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان كراون.
كەریم رەمەزان ئەوەشی راگەیاند كە بەهۆی تۆپبارانی ئێران بۆ ناوچە سنوررییەكانی دەڤەری حاجی ئۆمەران 30 ماڵی رەوەند و كۆچەرانیش ئاوارە بوون.
BAS NEWS-
