هێزێكی په‌كه‌كه 2 سه‌ربازی توركیای كوشت
ئه‌مڕۆ له باتمان له ناوچه‌ی سۆسان، كاتێك هێزێكی سه‌ربازی توركیا به‌وێدا تێپه‌ڕیوه، په‌كه‌كه بۆمبی چێنراوی پێیاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه و 2 سه‌ربازی توركیا كوژراون.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش، هێزێكی زۆری توركیا له‌و ناوچه‌یه بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كە، كە ئه‌و بۆمبه‌یان دانابووه‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه هیچ چه‌كدارێكی په‌كه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و گه‌ڕانیش به‌رده‌وامه.
له ماوه‌ی 10 رۆژدا ته‌نیا له شاره‌كانی شرنا‌خ و هه‌كاری و باتمان، زیاتر له 10 سه‌ربازی توركیا كوژراون و زۆربه‌شیان بۆمبی چێنراویان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
BAS NEWS-
