بۆ ڕێكخستنى مووچه‌كانیان كه‌مئه‌ندامان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تا كۆتایى ئه‌و مانگه فۆرمى پشكنینى كه‌مئه‌ندامان دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌مزه مه‌غدید، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ماوه‌ى وه‌رگرتنى فۆرمى پشكنینى كه‌مئه‌ندامیى تا كۆتایى ئه‌م مانگه، درێژ بكرێته‌وه".
ڕوونیكرده‌وه، به‌و پێیه 1 / 9 / 2017 ده‌رگاى پێدانى فۆرمى پشكینن داده‌خرێت و دواى ئه‌وه هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی كۆتایی پڕۆسه‌كه، ده‌كه‌ن".
گوتیشى: "هاوكات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تا ئێستا كارى پكشنینى به‌شێكى زۆرى كه‌مئه‌ندامانى ته‌واو كردووه و ڕۆژى 1 / 10 / 2017 شى وه‌ك دوا واده بۆ ته‌واو كردنى پڕۆسه‌كه، داناوه".
گوته‌بێژه‌كه، داواى له هه‌موو ئه‌و كه‌مئدامانه كرد، كه تا ئێستا پشكنینان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه، سه‌ردانی لیژنه‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ، ئه‌وا ناویان ناخرێته لیستی نوێى موچه‌ى كه‌مئه‌ندامانه‌وه.
BAS NEWS-
