بەهۆی تۆپبارانی ئێران لە حاجی ئۆمەران 2 كەس برینداربوون

 بەهۆی تۆپبارانی ئێران لە حاجی ئۆمەران 2 كەس برینداربوون
تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامن لە تۆپبارانكردنی ناوچە سنوورییەكانی دەڤەری باڵەكایەتی و سیدەكان، بەم هۆیەوە زیانی گیانی و مادیی زۆر لێ دەكەوێتەوە.

كەریم رەمەزان یەكێك لە كۆچەرەكانی دەڤەری باڵەكایەتی رایگەیاند كە بەهۆی چڕی تۆپبارانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە دوو لە هاووڵاتیان بە ناوەكانی شەریڤان مام شێخ تەمەن 22 ساڵ و بێستان بژار تەمەن 14 ساڵە بریندار بوون و بۆ چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان كراون.

كەریم رەمەزان ئەوەشی راگەیاند كە بەهۆی تۆپبارانی ئێران بۆ ناوچە سنوررییەكانی دەڤەری حاجی ئۆمەران 30 ماڵی رەوەند و كۆچەرانیش ئاوارە بوون.












باسنیوز
Top