ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا تاوتوێ کرد

 ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا تاوتوێ کرد
ئەمڕ شەممە، لە سەلاحەدین بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ شەممە 12/8/2017 لە سەلاحەدین بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم کۆبوویەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا سەردانی چاوەڕوانکراوی شاندە باڵاکەی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بە مەبەستی دانوساندن لە مەڕ پرسە سیاسییەکان و ئاییندەی پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا تاوتوێ کرا.

ھەر لەو کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، ھێڵە گشتییەکان و ناوەڕۆکی دانوساندنەکانیش دیاری کرا.










باسنيوز
Top