سۆران.. کوڕە گەنجێک بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

 سۆران.. کوڕە گەنجێک بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ شەممە، کوڕەگەنجێکی دانیشتووی گووندی بادلیان سەر بە شاری سۆران، بەھۆی لێدانی تەزووی کارەبا گیانی لەدست دا.

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، رایگەیاند: "نێوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 12/8/2017 کوڕە گەنجێک بە ناوی (عوبێد ھیوا عیسمەت) لە دایکبووی 1994 دانیشتووی گوندی بادلیانی سەربە شارۆچکەی دیانا، لە سنووری شاری سۆران، بەھۆی لێدانی تەزووی کارەبا، گیانی لەدەست دا".

ماوەیەکە ئەم گەنجە لەسەر مۆلیدەیەکی ئەھلی کار دەکات، لەکاتی دانانی ئامێرێکی رووناکی، بەھۆی لێدانی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوە.









باسنیوز
Top