گۆڕان لەبارەی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ پارتی دوا بڕیار دەدات
رۆژی شەممە 12\8\2017، جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان بەسەرپەرشتی عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی کۆ بووەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دوو تەوەری سەرەکی کرا.
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی، کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، ڕایگەیاند، لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاری ئەوە درا، لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، گۆڕان کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام بدات.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان هەروەها رایگەیاند، کە ئەندامانی جڤاتەکە پێیان باش بووە بزووتنەوەکەیان کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ شاندی پارتی ئەنجام بدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەروەک ئەو ئەندامە رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بەردەوامە و بڕیارە هەموو کێشەکان تاوتوێ بکات.
باسنیوز
