پشدەر.. ئافرەتێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا

 پشدەر.. ئافرەتێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد، کە تەرمی ئافرەتێکی تەمەن 26 ساڵ، لەنێو ماڵی باوکیدا، بە ھەڵواسراوی دۆزراوەتەوە.

شۆرش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین،ڕایگەیاند: "کاتژمێر 12 نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 12/8/2017، تەرمی ئافرەتێکی تەمەن 26 ساڵ، لە ماڵی باوکیدا بە ھەڵواسراوی دۆزرایەوە.

گوتیشی: "ھاووڵاتییەکە ژنی ماڵەوە بووە، ناوی (م،م،ا)ە، دانیشتووی ناحیەی (ژاراوە)ی سەر بە قەزای (پشدەر)ە، دوای جیابوونەوەی لە ھاوسەرەکەی، لە ماڵی باوکی ژیاوە و دایکی سێ منداڵە و لە ماڵی باوکیدا خۆی خنکاندووە".

گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشی کردەوە، کە تا ئێستا ھۆکاری خۆخنکاندنەکەی نەزاندراوە، ھەروەھا تەرمەکەی بۆ پشکنین و توێکاری، تەرمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کراوە، ڕێکارە یاساییەکانیش گیراونەتە بەر و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

شارەزایانی بواری دەروونناسی جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەو کەسانەی خۆیان دەکوژن، یان ھەوڵی خۆکوشتن دەدەن، باری دەروونییان جێگیر نییە و ناتوانن لە واقیعدا ڕووبەڕووی کێشەکان ببنەوە.











باسنیوز
Top