لە كوێت پۆلیس 12 ئەندامی میلیشیایەکی نزیک لە ئێران دەستگیر دەکات
بەپێی هەواڵی میدیا کوێتییەکان، ئەو 12 کەسە ئەندامی شانەی عەبدەلی بوون، کە وەک بەرپرسانی ئەو وڵاتە باسی دەکەن، میلیشیایەکی چەکداریی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانییە و نزیکە لە ئێران.
وەزارەتی ناوخۆی کوێت هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو 12 لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەدا دەستگیر کراون و گەڕان بە دوای دوو ئەندامی دیکەی شانەکە بەردەوامە، کە هەڵاتوون.
پێشتر لە رۆژی 5\8\2017، وەزارەتی ناوخۆی کوێت هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی خستە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە، بۆ دۆزینەوەی ئەنجامانی ئەو شانەیە.
باسنيوز
