نه‌سرین ناوی کەوتە لیستی 100 کەسایەتییە کاریگەرەکەوە

نه‌سرین ناوی کەوتە لیستی 100 کەسایەتییە کاریگەرەکەوە
نه‌سرین تافش خانمە هونەرمەندی بواری درامای سووری، ناوی کەوتە شوێنێکی گرنگی لیستی گۆڤارى (فۆربس) کە بۆ 100 گرنگترین کەسایەتیی کاریگەری عەرەبی دەرچووە لە چاپی تایبەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڤارەکەدا.


نه‌سرین تافش کە لە بواری درامادا زۆرتر کار دەکات، توانى جێگەى خۆى له‌و لیسته‌دا بكاته‌وه‌، كه‌ پێشتر بەردەوام گۆرانیبێژانى میسرى و لوبنانی پلەکانی پێشەوەی لیستەکەیان بۆ خۆیان قۆرخ کردبوو، بەڵام ئەمجارە نەسرین تەفاش نەک هەر ئەوان، بەڵکو پێش هەموو ئەکتەرە سوورییەکانیش کەوت، لەوانە (كه‌نده‌ عه‌لوش، قوسه‌ى خه‌ولى، باسم یاخور، نه‌دین نه‌سیب نه‌جین).


لە ماوەی رابردوودا، ئەو گۆڤارە ئه‌مریكىییە لیستى (100 کاریگەرترین کەسایەتییە به‌ناوبانگەکانی عەرەب)ی بڵاو کردەوە كه‌ ئه‌ستێره‌ى میسرى (عه‌مرۆ دیاب) لە پلەی یه‌كه‌مى لیسته‌كه‌دایه‌.
bas news-
Top