"شنگال دەبێتە ئەندام لە ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی جیهان"
(مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئێمەش وەکو نوێنەری کوردانی ئێزدی لە کۆنفرانسی ئاشتی جیھانی لە ژاپۆن لە ناکازاکی بەشداریمان کرد کە ١٦٣وڵات تێیدا بەشداربوون و تێیدا گوتارێکمان پێشکەش کردوو و چەند داواکاریەکیشمان پێشکەش کرد، لەوانە پشتگیری شنگال بکەن بۆ ئەوەی کارەساتی شنگال بەجینۆساید بناسرێت و جگە لەوەش شنگال ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی جیھان .
قایمقامی قەزای شنگال گوتیشی، رەزامەندی دراوە کە شنگال ببێتە ئەندام لە ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی شنگال و بەڵێنیش دراوە پشتگری ئێمە بکەن لە بەجینۆسایدناساندنی کارەساتی شنگال کە ئەمەش دوو دەستکەوتی گەورەن بۆ خەڵکی شنگال.
(مەحما خەلیل) ڕوونیشی کردەوە، ھەر لەو کۆنفرانسە داوامان کرد شنگال ئاوەدانبکرێتەوە و لەدوای پرۆسەی ریفراندۆمیش کە شنگالیش تێیدا بەشداری دەکات ئەو ناوچەیە بۆ ئەوەی دووبارە تووشی کارەسات نەبێتەوە بگەڕێتەوە بۆ باوەشی ھەرێمی کوردستان، بۆیە بەشێوەیەکی گشتیی ئەو سەردانە ئەنجامی زۆر باشی بۆ ئێمە ھەبوو.
kdp-
