شێوازی به‌شداریكردنی كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ ڕیفراندۆم ئاشكرا ده‌كرێت

 شێوازی به‌شداریكردنی كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ ڕیفراندۆم ئاشكرا ده‌كرێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن و شێوازی به‌شداریكردنه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كات.

كاروان جه‌لال،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان گوتی: "پڕۆسەی تۆمارکردن لە ڕۆژی 1ی ئەیلول ده‌ست پێده‌كات و هەر کوردستانییەک لە دەرەرەی وڵات دەتوانێت لە ڕێگەی وێبسایتی تایبەت بە پڕۆسەكه‌ ناوی خۆی تۆمار بکات و بەڵگەنامەکانی شایستەبوونی دەنگدان بسەلمێنێت".

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ دوای دڵنیابوون لە بوونی ناوی كه‌سه‌كه‌ لە تۆماری دەنگدەرانی کوردستان، کۆمسیۆن ( کۆد - وشەی نهێنی ) لە ڕێگەی نامەی ئەلکتڕۆنی ( ئیمه‌یڵ ) بۆ دەنگدەرەکان دەنێرێت تا لە ڕێگەی کۆدەکە پەڕەی ئەلکتڕۆنی دەنگدانی ڕاپرسی بۆ بکرێتەوە .

گوتیشی: "وشە نهێنییەکە لە ڕۆژی ڕاپرسی کارادەکرێت و تەنیا بۆ یەک جار بەکاردێت بەو شێوەیە دەنگدەر لە دەرەوەی وڵات دەتوانێت لە ماڵەوە یان لە شوێنی کارکردن و هۆڵی خوێندن یاخود لەناو ئۆمبێلدا دەنگی خۆی بدات".








باسنیوز
Top