شێوازی بهشداریكردنی كوردستانیانی دهرهوهی وڵات له ڕیفراندۆم ئاشكرا دهكرێت
كاروان جهلال،بهڕێوهبهری گشتی له كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان گوتی: "پڕۆسەی تۆمارکردن لە ڕۆژی 1ی ئەیلول دهست پێدهكات و هەر کوردستانییەک لە دەرەرەی وڵات دەتوانێت لە ڕێگەی وێبسایتی تایبەت بە پڕۆسەكه ناوی خۆی تۆمار بکات و بەڵگەنامەکانی شایستەبوونی دەنگدان بسەلمێنێت".
ئاماژهی بۆئهوهشكرد كه دوای دڵنیابوون لە بوونی ناوی كهسهكه لە تۆماری دەنگدەرانی کوردستان، کۆمسیۆن ( کۆد - وشەی نهێنی ) لە ڕێگەی نامەی ئەلکتڕۆنی ( ئیمهیڵ ) بۆ دەنگدەرەکان دەنێرێت تا لە ڕێگەی کۆدەکە پەڕەی ئەلکتڕۆنی دەنگدانی ڕاپرسی بۆ بکرێتەوە .
گوتیشی: "وشە نهێنییەکە لە ڕۆژی ڕاپرسی کارادەکرێت و تەنیا بۆ یەک جار بەکاردێت بەو شێوەیە دەنگدەر لە دەرەوەی وڵات دەتوانێت لە ماڵەوە یان لە شوێنی کارکردن و هۆڵی خوێندن یاخود لەناو ئۆمبێلدا دەنگی خۆی بدات".
باسنیوز
