شنۆ.. دوو کۆڵبەری دیکە بوونە قوربانی

شنۆ.. دوو کۆڵبەری دیکە بوونە قوربانی
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری شاری شنۆ، دوو کۆڵبەری دیکەی کورد بوونەتە قوربانی.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) شەوی ڕابردوو 2017/8/10 هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری (دۆڵ مەیدان) هەڵکەوتوو لە کوێستانی (کێلەشین)ی شنۆ، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی "فەرجاد جەسیمی" کوڕی ساڵح و خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست داوە.



ئەو کۆڵبەرە دانیشتووی گوندی (سەیدان)ی سەر بە سەڵماسە و گوللە بە سەری کوتووە کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.



هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە شەوی پێش ئەو ڕووداوە لە هەمان شوێن کۆڵبەرێکی دیکە کەوتووەتە بەر دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و بە سەختی بریندار بووە.



ماڵپەڕی (هەنگاو) ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی بە (تەوحید) ڕاگەیاندووە کە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی شنۆ لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

bas news-
Top