له شاره‌زوور گرووپێکی مەترسیدار دەستگیر کران
ئاسایشى شاره‌زوور ده‌ستگیركردنى چوار كه‌سى راگه‌یاند كه تۆمه‌تبارن به به به‌ركارهێنان و بازرگانیكردن به‌مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه و چه‌ندین جۆرى ئه‌و ماددانه‌ش له‌ماڵى ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌دا ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا .
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى ئاسایشى شاره‌زوور كه وێنه‌یه‌كى هاتووه ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا به‌فه‌رمانی به‌ڕیز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و به پێی مادده‌ی 14ی مادده‌ى هۆشبه‌ر، هیزهكانمان توانیان 4 چوار كه‌س له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌ستگیر بكه‌ن، وه ده‌ستیش بگرن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م مادده‌كانیان و ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار هاتوون".
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئاسایشى شاره‌زوور شێوازى ده‌ستگیركردن و بڕى مادده هۆشبه‌ره‌كان كه له‌ماڵ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه به‌م شێوه‌یه ئاشكراكردووه:
1- له ڕۆژی (6/8/2017) دا تۆمه‌تبار (أ، خ، و) ده‌ستگیر كرا، كه بڕی 8/گم ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری شیشه و 9/گم و 50 سه‌نت تریاك و كۆمه‌ڵێك كه‌ل و په‌لی تایبه‌ت به به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار هاتوون، وه بڕی دوو هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی پێبووه .
2- له‌پاش ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌تبار (خ، ف، م) له به‌رواری 7/8/2017دا ، دا‌و پشكنینی ماڵه‌كه‌ی توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر بڕی 4/گم و 10سه‌نت ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری شیشه و دوودهمانچهی علوج و هه‌ندێك حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراودا.
3- دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رواری 9/8/2017دا ، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ف، ص، ح) و (س، ه، م) ده‌ستگیر كران، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور پشكنین ئه‌نجام درا بۆ ماڵی هه‌ردوو تۆمه‌تبار و توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر بڕی 36 سه‌نت ماده‌ی جۆری شیشه، و كۆمه‌لێك كه‌ل و په‌لی به‌كار هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ند پارچهحهبێكی قه‌ده‌غه كراودا .
bas news-
