عوسمان بایده‌میر: پێویسته ئه‌ردۆگان داوای لێبووردن له ده‌میرتاش بكات
بایده‌میر له میانی هەڵمەتی مانگرتن له پێناو ویژدان و دادوەریدا، كه ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌بێت له ته‌واوی توركیا رایانگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ له ناو جه‌ماوه‌رێكی زۆردا له وان، ره‌خنه‌ی توندی له ئه‌ردۆگان گرت.
ئه‌و گوتی "ئه‌ردۆگان هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كی كه لێی ده‌گیرێت به خیانه‌تی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش سیفاتی دیكتاتۆره‌كانه. ده‌میرتاش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له‌و گرتووه خستووه‌ته زیندانه‌وه، بۆیه پێویسته داوای لێبووردنی لێ بكات، ئه‌وكات ده‌رگایه‌ك ده‌كرێته‌وه بۆ گفتوگۆ".
باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وام بێت له پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و دیموكراتی، ئه‌و هیچ به دووری نازانێت به‌م نزیكانه كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په‌ش ده‌ستگیر بكرێت.
bas news-
