ئێران سنووره‌كانی بۆ بازرگانیكردنی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واڵا ده‌كات
ئیبراهیم زارعی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری گومرك و نه‌هێشتنی قاچاخی سه‌ر سنووره‌كان ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت‌راست كرده‌وه و رایگه‌یاند: "له‌مه‌به‌دوا هه‌موو كۆڵبه‌رێك له سنووری پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان، سنه و ورمێ ده‌توانێ به ئازادانه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه شمه‌ك هاورده‌ی ئێران بكه‌ن به بێ ئه‌وه كه‌س ته‌قه‌یان لێبكات. ئه‌و به‌رپرسه گوتیشی: كۆڵبه‌ره‌كان ئازادن له‌سه‌ر سنوور شوێنی تایبه‌ت بكه‌نه‌وه و په‌ره به بازرگانی بده‌ن و هه‌رچی قازانجیشه بچێته گیرفانی خۆیان نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی بازرگانی به كۆڵبهرهكانهوه ده‌كه‌ن".
ئاشكراشی كرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزه ئینتزامییه‌كان و هێزه‌كانی سه‌رسنوور بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راسپێردراون له ماوه‌ی سێ مانگدا ده‌بێ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ كۆڵبه‌ره‌كان له‌سه‌ر سنوور بكه‌ن و پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره بن.
پێشتر هه‌ندێ میدیا له باشووری كوردستان ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكردبووه‌وه كه گوایه له كاتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، ئێران سنووره‌كانی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان داده‌خات، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی ئێران بۆ واڵاكردنی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئێران ئاماده‌كاری ده‌كات، بازرگانی سه‌ر سنووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ بازرگانیكردنی دوو وڵات به‌رز بكاته‌وه.
bas news-
