میدیاكانى كه‌نه‌دا: حكوومه‌ت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ پێشمه‌رگه ناردووه به‌ڵام به‌غدا دزیویه‌تى
میدیاكانى كه‌نه‌دا هێرشیان كرده سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى وڵاته‌كه‌یان و حزبه‌كه‌ى "دیمو‌كراتى لیبراڵى كه‌نه‌دى" و به‌رپرسیارێتى نه‌گه‌یشتنى ئه‌و چه‌كانه‌ى كه‌نه‌دا بۆ هه‌رێمى كوردستانى ناردووه، ده‌خه‌نه ئه‌ستۆیان.
میدیاكانى ئه‌و وڵاته له ڕاپۆرته‌كانیاندا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه‌نه‌دا چه‌كى بۆ هه‌رێمى كوردستان ناردووه، به‌ڵام نه‌گه‌شتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
به‌پێی ئه‌و میدیایانه، چه‌كه‌كان گه‌شتوونه‌ته به‌غدا، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراقی به‌سه‌ر "حه‌شدى شه‌عبی"ی‌دا دابه‌شی كردوون.
پێشتر له مانگى ئادارى 2016 جۆن فۆرسته‌ر، جێگرى وه‌زیری به‌رگرى كه‌نه‌دا، ڕای گه‌یاند: "حكوومه‌تى كه‌نه‌دا مۆڵه‌تى له حكوومه‌تى عێراقی به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى وه‌رگرتووه بۆ ناردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه".
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ى (ئۆتاوا ستیزن)ى كه‌نه‌دى، له مانگى نیسانى ئه‌مساڵدا ڕای گه‌یاند: "ئه‌و چه‌كانه‌ى حكوومه‌تى كه‌نه‌دا بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى ناردوون بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕى داعشی پێبكه‌ن، نه‌گه‌شتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان، هه‌رچه‌نده ماوه‌ى ساڵێك به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه".
bas news-
