ڕووداوێكی هاتووچۆ له هه‌ولێر قوربانیی لێكه‌وته‌وه
له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا له ڕێگایه‌كی ده‌ره‌كیی پارێزگای هه‌ولێر كه‌سێك گیانی له ده‌ست دا.
فازڵ حاجی حه‌سه‌ن گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه(10-8-2017) له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر-گوێڕ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی جۆری(ئۆپڵ) و بارهه‌ڵگرێك ڕوویدا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا شۆفێری ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه كه هۆكاری ڕووداوه‌كه بووه و چووه‌ته سایدی به‌رامبه‌ر گیانی له ده‌ستداوه.
bas news-
