وه‌زاره‌تی دارایی، دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 6ـی راگەیاند
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه به‌روارى 13/8/2017، مووچه‌ى مانگى 6 ى ساڵى 2017 ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژانى دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ش به‌روارى 14-15/8/2017، مووچه‌ى مانگى 6 ى ساڵى 2017 ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژانى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه به‌روارى 16-17/8/2017، مووچه‌ى مانگى 6ى ساڵى 2017 ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.
kdp-
