کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە مووسڵ ڕزگار کرا

 	 کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە مووسڵ ڕزگار کرا
- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لە لای ڕاستی مووسڵ کچێکی دیکەی ١٦ ساڵان لە نێو خێزانێکدا ڕزگار کرا.

(بەرەکات شەمۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ لە لای ڕاستی شاری مووسڵ لە نێو خێزانێکی ئەو ناوچەیەدا کچێکی ١٦ ساڵان، کە خەڵکی گوندی کۆچۆی شنگالە ڕزگار کرا و ھەر ئەمڕۆ ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و پێیان شاد بووەوە.''

(بەرەکات شەمۆ) گوتیشی: ''ئێمە زانیاریمان ھەیە، ژمارەیەکی زۆری دیکەی کوردی ئێزدی لە نێو خێزانەکانی مووسڵ و کەمپەکاندا ماون، بەڵام خۆیان بێدەنگ کردووە و ئاشکرایان ناکەن، چونکە ترسیان ھەیە، بەڵام ھەرکەسێک کچ، یان ژنێکی ئێزدی لا بێت و ڕادەستی بکات، ھیچ لێپێچینەوەیەکی لەگەڵ ناکرێت، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێت.''

بە پێی دوایین ئاماری نووسینگەی ڕزگارکراوانی دەستی داعش تا ئێستا ٣ ھەزار و ١٠٠کەس لە دەستی داعش ڕزگار کراون.
kdp-
Top