سالم شەبەک: ئەگەر دەشتی نەینەوا نەگەڕێتەوە سەر هەرێم کارەسات ڕوو دەدات

سالم شەبەک: ئەگەر دەشتی نەینەوا نەگەڕێتەوە سەر هەرێم کارەسات ڕوو دەدات
نوێنەری کوردانی شەبەک لە پەرلەمانی عیراق دەڵیت، سیاسەت و بیرۆبۆچۆنی شەبەکەکان ڕوون و ئاشکەرایە، چونکە ئێمە بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی ئەوە دەکەین، کە دەشتی نەینەوا بکرێتە پاریزگایەک بۆ سەر هەرێم.

(مەلاسالم شەبەک)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پێویستە بە هەرشیوەیەک بێت دەشتی نەینەوا بکریتە پارێزگا و بگەێێتەوە سە هەرێم، ئەگەرنا کارەساتێکی دیکە ڕوو دەدات. ئێمەش داوا دەکەین بە ڕێگای یاسایی ئەم کارە جیبەجێ بکرێت، چونکە زۆر لە پێکهاتەکان لەم دەشتە دەژین، نامانەوێت جاریكی دیکە ئێمە وەک شەبەکەکان بگەێێنەوە سەر بەغدا، ئەمە شتێکی مەحەڵە.''

کوردانی شەبەک لە ٦٠ گوندی دەشتی نەینەوا بڵاو بوونەتەوە، کە دانیشتوانەکەیان نیزیکەی ٥٠٠ هەزار کەسە، لە ناوچەی تلکیف و حەمدانییە و باشیک و چەندین ناوچەی دیکە بڵاو بوونەتەوە، لە دوای هاتنی داعش ناوچە شەبەکەکانیش کەوتنە بەر پەلامارەکانی داعش و دواتر پێشمەرگە ناوچەکانیان ڕزگار کردەوە .

ئەم نوێنەرە شەبەکە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ''دەوروبەرمان قبووڵمان ناکەن، چونکە ئەوان هۆزی توندڕەون و، پێکهاتەکان قبووڵی ناکەن و بە ڕاسپاردەی (سەرۆک بارزانی) بریاریان داوە، هەر پێکهاتەیەک هێزی تایبەتی هەبێت و ئێستا ئێزدییان و مەسیحیان و شەبەکەکان هێزیان هەیە لە دەشتی نەینەوا و ئەوان خۆیان دەپارێزن.''
kdp-
Top