شنۆ.. دوو کۆڵبەری دیکە بوونە قوربانی
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) شەوی ڕابردوو 2017/8/10 هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری (دۆڵ مەیدان) هەڵکەوتوو لە کوێستانی (کێلەشین)ی شنۆ، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی "فەرجاد جەسیمی" کوڕی ساڵح و خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست داوە.
ئەو کۆڵبەرە دانیشتووی گوندی (سەیدان)ی سەر بە سەڵماسە و گوللە بە سەری کوتووە کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە شەوی پێش ئەو ڕووداوە لە هەمان شوێن کۆڵبەرێکی دیکە کەوتووەتە بەر دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و بە سەختی بریندار بووە.
ماڵپەڕی (هەنگاو) ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی بە (تەوحید) ڕاگەیاندووە کە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی شنۆ لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
باسنيوز
