نزیکەی 80 ملیۆن دینار بۆ گواستنەوەی گۆڕستانێک لە سلێمانی خەرج دەکرێت

 نزیکەی 80 ملیۆن دینار بۆ گواستنەوەی گۆڕستانێک لە سلێمانی خەرج دەکرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، نزیکەی 80 ملیۆن دینار بۆ گواستنەوەی گۆڕستانێک لە شاری سلێمانی خەرج دەکات.

بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و واژوی نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری بەسەرەوەیە، تێیدا بڕیار دراوە بە خەرجکردنی 77 ملیۆن و 700 هەزار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گواستنەوەی ئەو گۆڕانەی کە کەوتوونەتە ڕاڕەوی شەقامی دابان لە چوارڕیانی کۆبانێ لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هندی.

لە فەرمانەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا ئەوەش هاتووە، کە خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە لەسەر ڕێژەی (20%)ی داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی دارایی خەرج دەکرێت.

لە ماوەی ڕابردوو شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا، داوای لە خانەوادە و کەسوکاری زیاتر لە 250 کۆچکردووی گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هندی کرد کە لە ماوەی مانگێکدا گۆڕەکانیان بگوازنەوە بۆ گۆڕستانێکی دیکە بەهۆی ئەوەی ئەو گۆڕستانە بەر پڕۆژەی پردی کۆبانێ دەکەوێت.









باسنیوز
Top