لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وەڵامی راپۆرتی کۆمسیۆنی حکومەتی ئەمریکی بۆ ئازادی ئایینی نێودەڵەتی((USCIRF دەدرێتەوە
لەم راپۆرتەدا هەرێمی کوردستان بە پەناگەى زۆرینەى کریستیانەکان لە کلدو ئاشوری، ئێزیدی، شیعە، شەبەک، هەروەها زەردەشتى، سابئەى مەندائى و بەهائیەکانیش دادەنێت. لەلایەکی دیکەوە لە هەندێک بەشی راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە پێکهاتەکان رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە و مافیان پێشێلکراوە، لە پاڵ ئەمەشدا ئەم کۆمسیۆنە تێبینی و راسپاردەی خۆیان خستووەتە روو بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە باشتر کردنی رەوشی پێکهاتە ئایینیەکان، بە مەبەستی بەهێزکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکانی هەرێم.
لەم بارەوە د. دیندار زێباری سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کە ل ئەنجومەنی وەزیران سازکرابوو رایگەیاند کوردستان هەمیشە شوێنی حەوانەوە و نیشتەجێ بوونی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و نموونەی پێکەوەژیانی نێوان ئەم پێکهاتانە بووە، زێباری زیاتر وتی: ڕه‌شنووسى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوی گرنگی هه‌ڵگرتووه و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى وه‌ك كه‌مایه‌تى وێنا نه‌كردووه.
له مادده‌ى (5)ى ئه‌م ڕه‌شنووسه‌دا هاتووه كه: گه‌لى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتووه له كورد، توركمان، عه‌ره‌ب، كلدان، سریان، ئاشورى، ئه‌رمه‌ن و هاووڵاتیانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان".
به هه‌مان شێوه له مادده‌ى (20) بڕگه(2)ى ئه‌م ڕه‌شنوسه‌دا هاتووه كه" هه‌موو چه‌شنه جیاكاریه‌كی له بناغه‌ى نه‌ژاد، ڕه‌نگه، ڕه‌گه‌ز، زمان، پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى وڵاتنامه، بنه‌چه، ئایین، بیروباوه‌ڕ، هزر، ته‌مه‌ن، بارى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى، سیاسى، یان كه‌م ئه‌ندامى قه‌ده‌غه کردووە، لەلایەکی دیکەوە لە ماددەی (١٢٤)ی دا هاتووە کە ناکرێ ئەحکامی ئایینێکی دیاریکراو بەسەر پەیڕەوانی ئایینێکی دیکەدا بسەپێنرێت و پەیڕەوانی ئایینەکانی دیکەی نا موسڵمان وەک کریستیان و ئێزیدی بۆیان هەیە ئەنجومەنی رۆحانی تایبەت بە خۆیان دابمەزرێنن لەم روانگەیەوە حکومەتی هەرێم بە بەردەوام هەڵیداوە بۆ پتەوکردنی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان گشت ئەو پێکهاتە ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەییانەی لە هەرێمی کوردستان ژیان بەسەر دەبەن.
زێباری ئاماژەی بەوەش کرد کە لە دوای ئازادکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ هەرێمی کوردستان تاکە شوێنە کە تیایدا هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەکان هەست بە ئاسوودەیى دەکەن تێیدا و لە هەرێمى کوردستاندا هیچ کەسێک لەسەر جیاوازى نەتەوەیى رووبەڕووى کێشە نەبووەتەوە. بەپێچەوانەوە حکومەتی هەرێم بەردەوام پشتگیری لە پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی دەکات بەبێ رەچاوکردنی جیاوازی ئایینی، مەزهەبی و نەتەوەیی، هەروەها ده‌رگاكانی هه‌رێمی واڵا كردووه و تائێستا به‌ده‌یان هه‌زار خێزانی کریستیان، ئێزدی، توركمان، شەبەک و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عێراق بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رویان له هه‌رێم كردووه و حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌پێی توانا هه‌موو ئاسانكاریه‌كی بۆ ئه‌نجامداون و ئێستاش وه‌كو هه‌موو هاوڵاتیه‌كی دیکەی كوردستان ژیانی رۆژانه‌ى خۆیان به‌بێ هیچ فشارێك ده‌به‌نه‌سه‌ر.
لە بارەی بەرگری کردنی هێزی پێشمەرگە لە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان زێباری وتی: پێکهاتە نه‌ته‌وایه‌تى و ئایینیه‌كانى ئه‌م ناوچانه و تەواوی عێراق هەر کاتێک هەستیان بە مەترسی کردبێت كۆچیان کردووە بۆ هه‌رێمى كوردستان، چونکە دڵنیان پارێزگاریان لێده‌كرێت، بارودۆخى ئه‌منیان باشتر ده‌پارێزرێت، خۆشگوزه‌رانى باشتریان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت و مافه‌كانیان فه‌راهه‌م ده‌كرێت، هەروەها ئەوناوچانەی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی لێیه، له‌و په‌ڕی ئارامی و ئاسایش‌دا بوون، بۆ نموونه پێش هاتنی داعش مانگانه له پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیکە به سه‌دان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامده‌درا کە زۆربه‌یان له دژی كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان بوون كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پۆلیس و سوپای عیراقی فیدراڵ‌دا بوون، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ی كه هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی لێ بوو، به‌ده‌گمه‌ن كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درا، چونکە هه‌بوونی هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه له‌م ناوچانه به‌ئامانجی به‌رقراركردنی ئارامی و پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان بووە.
زێباری تیشکی خستە سەر گرنگیدانی حکومەتی هەرێم بە لایەنی کەلتووری و پەروەردەیی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبیەکانیش وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگى به په‌ره‌پێدانى رۆشنبیری و هونه‌رى كه‌مه نه‌ته‌وه و ئاینییه‌كان له كوردستان ده‌دات و ئه‌مه‌ش له هه‌یكه‌لى كارگێڕى وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه به بوونى دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی ڕ‌ۆشنبیرى یه‌كێكیان بۆ توركمان و ئه‌وی دیکە بۆ سریانى. باره‌گاى ئه‌م دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه له هه‌ولێره و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سریانی له دهۆك هه‌یه، هەروەها پاڵپشتى دارایى ژماره‌یه‌ك ناوەندی ڕ‌ۆشنبیرى، تیپى هونه‌رى توركمانى، كلدانى، ئاشوورى، ئێزیدى، له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه کراوە له ڕێگاى هاریكاری کردنیان وگرنگیدان به دابونه‌ریت و كهلهپوورى دێرینیان وه‌ك دامه‌زراندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى مۆزه‌خانه‌ى سریانى و چاپكردنى سەدان كتێب به زمانه‌كانى كوردى، عه‌ره‌بى، سریانى، توركمانى.
سەبارەت بە بواری پەروەردەش سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لەو کۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا وتی: لە بواری پەروەردەش هیچ تاكێكى پێکهاتە نه‌ته‌وەیی و ئایینەكان ناچار نه‌كراوه كه به‌زمانى كوردى بخوێنن یاخود رێگرییان لێكرابێت به زمانى دایك بخوێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ده‌یان قوتابخانه به زمانى كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان له‌ناو هه‌رێم و ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌یه. له سیسته‌مى خوێندنى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌چاوى خوێندن به‌زمانى كهمایهتییهكان كراوه و لەم رووەوە دەیان قوتابخانە بە زمانى توركمانى هەیە کە خوێندن تیایاندا به‌زمانى توركمانییه و زۆربه‌یان له شارى هه‌ولێر، سلێمانى، ئیداره‌ى گه‌رمیان، كفرین و هه‌مان سیسته‌مى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم په‌یڕه‌و ده‌كرێت و بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنیان له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تایبه‌ت به خوێندنى توركمانى هه‌یه.
ئەوەشی خستە روو کە بە دەیان قوتابخانە هەیە خوێندن تێیدا به زمانى سریانییە به‌تایبه‌تى له‌و شوێنانه‌ى كه کریستیانی زۆرە وه‌ك (هه‌ولێر/ عەنكاوه، شه‌قڵاوه، كۆیه، دیانا، هاودیان و هه‌رمۆته له‌كۆیه هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم وه‌ك حه‌مدانییه، به‌رته‌له، تلكێف، قەرەقۆش، كرملیس، ئه‌لقۆش). به‌هه‌مان شێوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تایبه‌ت به خوێندنى سریانى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌یه. لەلایەکی دیکەوە ده‌ستەیە‌كى تایبه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى دهۆك سه‌رپه‌رشتى خوێندنى ئایینى ئێزیدى ده‌كات كه زۆربه‌یان له سنوورى شارى دهۆك و زیاتریش له شارى موسڵه.
لە بارەی ناکۆکی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک وەک لە راپۆرتی کۆمیسیۆنی ناوبراو ئاماژەی پێکراوە، دیندار زێباری وتی: لە دوای رووخانی رژێمی بەعس، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پێکهێنرا بە تەوافوق لە نێوان هەر چوار نەتەوەی کەرکوک (کورد، تورکمان، عەرەب، کلدوئاشور) و بەم شێوەیە بەردەوام بوو تا هەڵبژاردن ئەنجامدرا لە ساڵی 2005 ، لە رۆژی 6/3/2005 یەکەم ئەنجومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگای کەرکوک دەستبەکار بوو و لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ هەڵبژاردنێکی دیکەی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکوک ئەنجام نەدراوە.لە هەڵبژاردنی 2005 ئەنجومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگای کەرکوک لە (٤١) ئەندام پێکهات کە بەم شێوەیەی خوارەوە:
لیستی برایەتی کەرکوک کە لیستی هاوپەیمانی کوردستان بوو (٢٦) کورسی. لیستی بەرەی تورکمانی (٨) کورسی، لیستی التجمع الجمهوری العراقی (عەرەبی سوننە) (٥) کورسی، لیستی الائتلاف الاسلامی الترکمانی (1) کورسی و لیستی التجمع الوطنی العراقی (١) کورسی هەیە، سەرەتا عبدالرحمن مصطفی کە کوردە وەک پارێزگار هەڵبژێردرا دواتر گۆڕانکاری لە پێکهاتەی پارێزگای کەرکوک کرا و بەڕێز د. نجم ا‌لدین کەریم دەستنیشان کرا وەک پارێزگاری کەرکوک ، هەروەها چەند گۆڕانکاری تریش کرا و ئێستا ئەنجوومەنی پارێزگا بەم شێوەیە پێکهاتووە: کورد (١٨) کورسی، تورکمان سوننە (6)، تورکمان شیعە (5)، عەرەب سوننە (٩)، کلدو ئاشور (٣).
رێزگرتن لە کەمایەتییە ئایینییەکان و رێگادان بە ئەنجامدانی سرووتە ئایینییەکانی تایبەت بە خۆیان یەکێکە لەو بابەتانەی راپۆرتی کۆمسیۆنی ناوبراو ئاماژەی پێداوە، لەم بارەوە زێباری وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ پتەوکردنی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان گشت پێکهاتەکانی وگرنگییەکی زۆر بە بابەتی پێکەوەژیانی نێوان ئایین و پێکهاتەکان دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی جگە لە موسڵمانان گشت پێکهاتە ئایینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی تایبەت بە خۆیان هەیە لەوانەش (ئێزیدی، کریستیان، جوو، کاکەیی، زەردەشتی، بەهائی، صابیئە مەندائی) بۆ راپەراندنی کاروبارەکانیان بەوپەڕی ئازادی و دوور لە هەر دەستتێوەردانێک و هاریکارییان دەکات بۆ ئەوەی کۆنگرە و کۆنفرانس و گردبوونەوەی خۆیان ئەنجام بدەن، ئەمەش یەکێکە لە کارە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پتەو کردنی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکانی هەرێم.
لەلایەکی دیکەوە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەکان بە پاڵپشتی و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵیان هەبووە لە شەڕی بەرگری دژی داعش و رزگار کردنەوەی ناوچەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش لە ساڵی 2014 و پاش شەڕی تیرۆریستانی داعش و هێرشیان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کوردستان هێزی فەرمی و تایبەتی کریستیان و ئێزیدییەکان دامەزراوە کە لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، هەروەها بەم دواییە هێزی بەرگری لە ئێزیدخانە خراوەتە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە نزیکەی (٤٠٠٠) پێشمەرگە پێکهاتوون، وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرپەرشتییان دەکات و ڕاهێنان و چەک و پێداویستیی سەربازیشیان بۆ دابین دەکات، بۆ ئەوەی خۆیان بەرگری لە ناوچەکانی خۆیان بکەن و بەشداری بکەن لە رزگار کردنەوەی ناوچەکانیان، چونکە زۆربەی ئەو ناوچانەی کریستیان و ئێزیدییەکان تێیدا نیشتەجێن دەکەونە سنووری ناوچە کێشە لەسەرەکان.
زێباری ئەوەشی خستەروو کە لەسەر داواکاری عەرەبەکانی ناوچەکە بەتایبەتی لە رۆژئاوای موسڵ، وەزارەتی پێشمەرگە لیوایەکی تایبەتی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە دامەزراندووە بەناوی لیوای (رۆژئاوای دیجلە) کە گشت پێدوایستییەکانیان لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ دابین دەکرێت و لە (٢٠٠٠) کەس پێکدێت کە خەڵکی ناوچەکانی زوممار، رەبیعە، عەیازییە، و بەشێکیان خەڵکی شنگالن، خولی یەکەمی مەشقی (لیوای رۆژئاوای دیجلە) بە بەشداری 954 پێشمەرگە کۆتایی هات و ئەرکیان پاراستنی ناوچەکانیانە دوای کۆتایی هاتنی داعش و رێگا گرتن لە هەر هێرشێکی دیکەی هاوشێوەی داعش بۆ سەر ناوچەکانیان. گشت ئەم هێزانە لە دوای پرۆسەی ڕزگارکردنی موسڵ ڕۆڵێکی گرنگیان لە ئازادکردنەوەی ناوچەکانیاندا هەبووە، بەتایبەتی لە شەڕەکانی ڕۆژئاوای شاری موسڵ و باشیک و سنووری.
راپۆرتی کۆمیسیۆنی ناوبراو باس لەوە دەکات گوایە لایەنە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگە رێگا نادەن کەلوپەلی پێویست بگاتە ناوچە تازە ئازادکراوەکان بەتایبەتی لە ناوچەی شنگال و ئاستەنگی زۆر درووست دەکرێ بۆ ئەو کەسانەی کە بیانەوێ کەلوپەل بگەیەننە ئەو ناوچەیە سەبارەت بەم بابەتە دیندار زێباری وتی: زۆر جار لایەنە نێودەوڵەتییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوانبار دەکەن بەوە کە رێگری لە هاتووچۆی هاووڵاتیانی سڤیلی ناوچە ئازادکراوەکان دەکات، بەڵام لە راستیدا بە هۆی بەردەوامی شەڕی داعش و مەترسی ئەمنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەندێک ڕێوشوێنی ئەمنیان گرتووەتەبەر بەتایبەت لە هەندێ ناوچەى دیاریکراو کە زووترین مەترسی دزەکردنی تیرۆریستانی لەسەرە، ئەم ڕێوشوێنانەش زیاتر بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییانە و ڕێگەگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان بۆ ناو کوردستان و ئەو میکانیزمەش یەکسانە و بەبێ جیاوازی بۆ هاووڵاتیانی ناوچەکە. بۆیە دامودەزگا حکومییەکانی ناوچەکە مامەڵەیەکی بەبێ جیاوازی لەگەڵ هاووڵاتیانی ناوچەی شنگال کردووە سەرەڕای کۆنتڕۆڵ کردنی تەواوی ناوچەکە لەرووی سەربازییەوە.
ئەو ماددانەی کە رێگایان پێ‌نادرێت ببردرێنە ناوچەکە ئەوانەن کە دەتوانرێت بۆ مەبەستی درووست‌کردنی تەقەمەنی بەکاربهێنرێت وەک یۆریا و کیمیا، بەڵام ماددەی بیناکاری وەکو چیمەنتۆ و شیش و مەڕ و ماڵات رێگایان پێدەدرێت ببردرێن بۆ ناوچەکە بەپێی پێویستی خەڵکی ناوچەکە، هەموو خەڵکی ناوچەکە و رێکخراوە خێرخوازی و مرۆییەکان و دامودەزگاکانی حکومەت بۆیان هەیە بە ئازادی هاتوچۆ بکەن بێ ئەوەی ئاستەنگیان بۆ درووست بکرێت، بەڵام بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی نێوماڵیان پێویستیان بە رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە بەتایبەتی بەشی کاروباری ناوخۆ لە پارێزگای دهۆک، لایەنە ئەمنییەکان رێگا لە بردنە دەرەوەی کەلوپەلی ماڵ دەکەن، بۆ رێگاگرتن لە دزی و تاڵان کردنی ماڵی هاووڵاتیان، چونکە ئەم حاڵەتانه زۆر جار روویانداوە لە ناوچەکە.
هاوکاری بۆ هاووڵاتییانى ناوچەکە کراوە لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی ناوچەکەوە، بەڵام لایەنە ئەمنییەکان گرفتیان هەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی هاووڵاتیانی ناوچەکە بە گشتی، چونکە بەشيكيان بەپێی رێنماییەکانی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ مامەڵە ناکەن و سەرپێچی یاسا و رێنماییەکان دەکەن. بۆ رێگا گرتن لەم سەرپێچیانە لەم دواییەدا لێژنەیەکی تایبەت لە سەر ئاستی قایمەقامیەتی شنگار و پارێزگای دهۆک پێکهێنراوە بۆ مەبەستی پێداچوونەوەى رێوشوێنەکان بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی نێوماڵ و ئەو ماددانەی کە بۆ مەبەستی بیناسازی بە کاردێن بۆ ئەوەى کارئاسانی زیاتر پێشکەش بە هاووڵاتیانى ناوچەکە بکرێت.
سەبارەت بە مامه‌ڵه‌كردنی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئاواره‌کان کە زۆربەیان لە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانن، زێباری وتی: له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌و په‌نابه‌ر هه‌ن كه به‌هۆی شه‌ڕ و نائهمنیهكانی عێراق و سووریا روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه. بەتایبەتی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گرتنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ی عێراقی روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد کە زۆربەیان لە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی، بۆ ئاسانكاری زیاتری ئه‌و ئاوارانه‌ش، دادگایه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه (استئناف) له‌ناوچه‌ی شێخان كراوه‌ته‌وه كه تایبه‌ته بۆ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی كه خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وا و شاری موسڵ و ده‌وروبه‌رین. واتا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی موسڵ كێشه‌یه‌كی مه‌ده‌نی یان تایبه‌تی نێو سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وایان هه‌بێت ئه‌وه سه‌ردانی ئه‌و دادگایه ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئاواره‌یه‌ك له سنوری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر یان سلێمانی یان دهۆك تووشی تاوانێك یان رووداوێك هات، ئه‌وه ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆمار كرا، هه‌ر له سنوری ئه‌و دادگایه، پرۆسه‌ی دادبینی بۆی به‌ڕێوه ده‌چێت، به پێی یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق تووشی رووداوێك یان تاوانێك بوون، ئه‌وه لێره به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ئایا نێوبراو سكاڵای تۆمار كردووه یانیش تاوانباره، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر تاوانبار بێت ده‌ستگیر ده‌كرێت و به پێی (اختصاص مكانی) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
زێباری روونی کردەوە ئه‌و مافه یاساییانه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه له رووی مه‌ده‌نی و سزایی به هه‌مان شێوه به‌پێی یاسا بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ش دابینكراوه كه له ناوچه جیاجیاكانی عێراقه‌وه روویان له هه‌رێم كردووه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری ئاواره‌كانیش ده‌گرێته‌وه، به‌و پێیه‌ش مافی كڕین و فرۆشتن و به كرێ گرتنی خانوو و ئۆتۆمبێلیشیان هه‌یه. هه‌روه‌ها له رووی ده‌ستخستنی به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گشتی پێداویستییه‌كانیان دابین كردووه، ئه‌مه جگه له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شیان ده‌كات له هه‌موو بواره‌كانه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لە هەرێمی کوردستان ئەم مافانە بە ئاوارە و راگوێزراوان دراون: پێشكه‌ش كردنی سكاڵا یان داوا له (دادنووس، سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه) و دام ده‌زگاكانی دیکەی هه‌رێم، ده‌ستخستنی مۆڵه‌تی شوفێری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ، سه‌ردانی كردنی فه‌رمانگه‌ی باج له‌كاتی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن و ده‌ستخستنی پاسپۆرت و به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كانی دیكه له كاتی ون بوونیان.
لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکە کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە میدیای کوردی و بیانی بەڕێوەچووە دیندار زێباری سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان یەکێک لە سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان پێشوازی کردن بوو لە نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر کە بەشی زۆریان لە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەکان بوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی و بەپێی توانای خۆی پێشوازی لێکردن و هاریکاری و پێداویستی بۆیان دابینکرد، ئەمەش رەنگدانەوەی ئەوە کەلتوورە مێژووییەیە کە دەیان ساڵە کوردستان پێی ناسراوە و هەمیشە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان کوردستانیان بە پێگەی خۆیان زانیوە و تێیدا هەستیان بە ئارامی و سەقامگیری کردووە و رووداوەکانی دوای ساڵی 2003ی عێراق و دواتر هاتنی تیرۆریستانی داعش بەڵگەیەکی زیندووە کە هەمیشە کوردستان شوێنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئایینی و مەزهەبییە جیاوازەکان بووە.
خةليل بلةيى
