پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ پایتەختی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی مانای گشتپرسی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت "ماناکەی یەک وشەیە، سەربەخۆیی".
پەیامەکانی بارزانی بۆ وڵاتانی ناوچەکە:
بۆ بەغدا:
فەشەلمان هێنا لە شەراکەت، بانگهێشتان دەکەم ببین بە دوو دراوسێی باش.
بۆ ئەنقەرە:
دەبینە شوێنێکی ئارام و ئەمین.
بۆ دیمەشق:
رێزی بۆچوونی گەلانی سووریا دەگرین و هیچ ناکۆکییەکمان نییە.
بۆ ریاز:
گەل و حکومەت و شا هاوڕێ و دۆستمانن، دڵخۆشین کە پەیوەندییەکی باشمان هەیە.
بۆ تاران:
هەڵوێستی ئەوانمان لە رۆژی هێرشی داعش بۆ سەر کوردستان بیرناچێت، ئەوا لە وڵاتە هەر پێشینەکان بوو کە بە کرداری پشتیوانی کردین.
بۆ قاهیرە:
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ قاهیرە مێژووین، رێبەری کورد مەلا مستەفای بارزانی لە ساڵی 1958 لە لە مۆسکۆوە لەڕێگەی قاهیرەوە گەڕایەوە بەغدا و چاوی کەوت بە سەرۆک عەبدولناسر.
رووداو
