پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ پایتەختی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە

 پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ پایتەختی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئەهرامی میسری، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی گشتپرسی دەکات و پەیامی کورتیش بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە دەنێرێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی مانای گشتپرسی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت "ماناکەی یەک وشەیە، سەربەخۆیی".

پەیامەکانی بارزانی بۆ وڵاتانی ناوچەکە:

بۆ بەغدا:

فەشەلمان هێنا لە شەراکەت، بانگهێشتان دەکەم ببین بە دوو دراوسێی باش.

بۆ ئەنقەرە:

دەبینە شوێنێکی ئارام و ئەمین.

بۆ دیمەشق:

رێزی بۆچوونی گەلانی سووریا دەگرین و هیچ ناکۆکییەکمان نییە.

بۆ ریاز:

گەل و حکومەت و شا هاوڕێ و دۆستمانن، دڵخۆشین کە پەیوەندییەکی باشمان هەیە.

بۆ تاران:

هەڵوێستی ئەوانمان لە رۆژی هێرشی داعش بۆ سەر کوردستان بیرناچێت، ئەوا لە وڵاتە هەر پێشینەکان بوو کە بە کرداری پشتیوانی کردین.

بۆ قاهیرە:

پەیوەندییەکانمان لەگەڵ قاهیرە مێژووین، رێبەری کورد مەلا مستەفای بارزانی لە ساڵی 1958 لە لە مۆسکۆوە لەڕێگەی قاهیرەوە گەڕایەوە بەغدا و چاوی کەوت بە سەرۆک عەبدولناسر.




رووداو
Top