جڤاتی گشتیی گۆڕان لەبارەی ریفراندۆمەوە کۆ دەبێتەوە
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 10\8\2017، جڤاتی گشتیی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی رەئوف عوسمان کۆ ببێتەوە و تێیدا تاوتوێی پرسەکانبی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان، کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکات.
دوای کۆ بوونەوەی ئەمڕۆ، بڕیارە جڤاتی گشتی رۆژی شەممەش کۆ ببێتەوە و تەواوی بیروبۆچوونەکانی جڤاتەکە بگەیەنێتە خانەی راپەڕاندنی حزبەکەی.
باسنيوز
