قائیمقامی کفری داوای لێبووردن لە ئیدارەی گەرمیان دەکات

قائیمقامی کفری داوای لێبووردن لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
پاش ئەوەی لە ماوەی پێشتردا (جەلال شێخ نووری) قائیمقامی کفری بەوەکالەت رەخنەی لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان گرت ، ئەمڕۆ بە روونکردنەوەیەک داوای لێبووردنى كرد.



له‌ روونکردنەوەیەکی جەلال شێخ نووری، قائیمقامی شاری کفری کە وێنەیەکی دراوە ، هاتووە: "دوای دەستلەکارکێشانەوەم لەرۆژی 20ی حوزەیرانی ئەمساڵ، لە پۆستی قایمقامی کفری، لە هەندێک سایت و کەناڵەکانی راگەیاندن ئەو بابەتە زیاد لە قەبارەی خۆی گەورە کرا".



لە روونکردنەوەکەیدا قایمقامی کفری نووسیویه‌تى: "بەناوی منەوەی قسەو تەشهیر دراوەتە پاڵ بەرێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، من ئەو هەموو قسە و قسەڵۆکانە رەتدەکەمەوە و داوای لێبووڕدن لە هەموو ئەو قسانە دەکەم کە بوون بەهۆی بێزارکردنی بەڕێزیان ".



لەسەر ئەو ڕوونکردنەوە هەڤاڵ ئیبراهیم گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند: "ڕوونکردنەوەکەی قایمقامی کفری ئەمڕۆ بە فەرمی گەیشتووەته‌ ئیدارەی گەرمیان ".
bas news-
Top